دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌ستپێده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و گاز و سەرچاوە سرووشتیيەکانی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە دوای 15 ئەم مانگەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت، سەرەتاش لە ناوچە شاخاویەکانەوە دەست پێدەکات.

ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانیش ئاشکرای دەکات هەرێمی کوردستان پێویستی به‌ 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە كه‌ هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی بەسەردا دابەش دەکرێت.

یەکێک لە بڕیارە گرنگ و پێوستيیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هاووڵاتیان چاوەرێیان دەکرد دابەشکردنی نەوتی سپی بوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت لە دوایين کۆبوونەوە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی دا.

 بەڕێوەبەری نەوت و گازى پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات دوای 15ی 9ی 2019 دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و حکوومەت هەموو ئامادەکاریيەکی کردووە، دەشڵیت: "پارێزگای هەولێر پێوستی بە  نزیکەی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە".

لە دوايین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی  کوردستان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکرێت. 

ئ. م