چیرۆكی كچه تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفالی كریستیان ده‌كریته كتێب
K24- دهۆك:
هێلین كچێكی كریستیانی خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه، ئه‌و تاقانه‌ی ئه‌نفاله و له خێزانێكی 5 كه‌سی ته‌نیا خۆی له شاڵاوی ئه‌نفال رزگاری بووه.
به‌هۆی ده‌رده‌سه‌ری و مه‌ینه‌تییه‌كانی هێلین، چیڕۆكی ژیانی ئه‌و كچه تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال له لایه‌ن نووسه‌رێكه‌وه، كه ئه‌ویش كوڕه ئه‌نفاله، ده‌كرێته كتێب و به ناوی كتێبی "هێلینی ئه‌نفال" بڵاوده‌كرێته‌وه و تیایدا باس له ئازاره‌كانی به ته‌نیا مانه‌وه‌ی هێلین له چوارچێوه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌كرێت.
خه‌لیل وه‌رمێلی، نووسه‌ری كتێبی "هێلینی ئه‌نفال" له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون بنووسرێنه‌وه و به دیكۆمێنت بكرێن، ده‌بێت وه‌ك سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژووی نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد بكرێت"، له‌باره‌ی كتێبی هێلینیشه‌وه ده‌لێت: "له كاتێكی نزیكدا چیرۆك و كتێبی هێلینی ئه‌نفال ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران".
له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌دناوی شاڵاوی ئه‌نفال و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كوردستاندا هاتوون، به هه‌زاران چیرۆكی تراژیدی و ویژدان هه‌ژێن به‌جێماون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بنووسرێنه‌وه و به دۆكیۆمێنت بكرێن، جگه له‌مه‌ش له سنووری پارێزگای دهۆك هێشتا مۆزه‌خانه‌یه‌ك نییه، كه پێناسه‌ی ئه‌نفال و كاره‌ساته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بكات.
H.B