ژنه‌كه‌ی ئیكاردی ئاگری شه‌ڕی له دژی پاریس هه‌ڵگریساند

وان‌دا نارای خێزانی ماورۆ ئیكاردی كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بڕیاری چوونی ئیكاردی بۆ پاریس سانجێرمان خراپترین بڕیاری ناچاری بوو.
وان‌دا نارا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیكاردی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئارجێنتینا چیرۆكی په‌یوه‌ندیكردنی پیاوه‌كه‌ی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: تا دوایین رۆژ و ساتی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی یانه‌یه‌ك بووین له ئیتاڵیا، به‌ڵام دواتر هه‌ستمان به نائومێدی كرد، بۆیه دواجار پاریس سانجێرمانمان هه‌ڵبژارد.
وان‌دا نارا گوتیشی: كاتێك ئیكاردی به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت ته‌نیا جانتایه‌كی بچووكی له‌گه‌ڵ خۆی برد و سه‌رجه‌م و كه‌لوپه‌ل و منداڵه‌كانیشی به‌جێهێشت، چونكه پێویست بوو به‌هۆی چوونیان بۆ قوتابخانه منداڵه‌كانمان له میلانۆ بمێننه‌وه، ئێستاش بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه سه‌خت بووه چونكه ژیانمان له نێوان میلانۆ و پاریس دابه‌ش ده‌بێت.
وان‌دا گوتیشی: راستییه‌كه‌ی ئێمه له میركاتۆی ئه‌م هاوینه 3 بژارده‌مان له‌به‌رده‌م بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پاریس سانجێرمان خراپترین بژارده‌بوو كه هه‌ڵمان بژارد، ئێمه خولی ئیتاڵیامان به باشترین بژارده بۆ ئیكاردی ده‌زانی، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له یانه‌كان گفتووگۆمان كرد.
وان‌دا نارا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌رفه‌تی هه‌یه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی چه‌ندان یاریزان له جیهان، به‌ڵام هه‌موویانی ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێـ: ده‌مه‌وێت جارێ ته‌نیا له پێناو كاروبار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیكاردی كار بكه‌م، چونكه زۆرم خۆشده‌وێت.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر له تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له بارسێلۆناوه به 300 هه‌زار یۆرۆ روویكردۆته سامپدۆریا، دوای 2 ساڵ بۆ ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه به 13 ملیۆن یۆرۆ، ئیكاردی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان له كۆی 219 یاری، 124 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز روویكرده پاریس سانجێرمان.