"خێزانه داعشییه‌كان" له ناوچه كوردستانییه‌كان نیشته‌جێ ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا له هه‌وڵدایه كه‌سوكار و خێزانه داعشییه‌كان، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، نیشته‌جێ بكرێن.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و هێشتا تۆمار نه‌كراون، تۆمار ده‌كرێن و فۆرمی خۆراكیان ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و كاره ده‌بێت ره‌زامه‌ندی لێژنه‌ی مادده‌ی 140ی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه له ده‌ستووری عێراق به "ناوچه جێناكۆكه‌كان" ناوبراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك له‌وانه كه له سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق، له‌و ناوچانه نیشته‌جێكراون.
ئ. م