هه‌سه‌ده: بیر له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، ئەگەر رێککەوتنی نێوان ئەمه‌ریکا و تورکیا سەرنەگرێت، ئەوا لەگەڵ رووسیا و حکوومەتی سووریا رێککەوتن واژوو دەکەن. مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هه‌سه‌ده) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ رێککەوتنی ناوچەی ئارامی ئەمه‌ریکا و تورکیان و نەرمیشیان نواندووە بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
مەزلوم عەبدی دووپاتیکردەوە، ئەگەر رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و تورکیا لە بارەی ناوچەی ئارام سەرنەگرێت، ئەوا لەگەڵ رووسیا و حکوومەتی سووریا رێکدەکەون و ئەمەشی لە داگیرکاری تورکیا بە باشتر دانا.
دوای رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ناوچه‌ی ئارام ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ده‌ورییه‌كه له نێوان گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی گرێ سپی ده‌سووڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و ده‌وریه‌یه دوو كاتژمێر سووڕاوه‌ته‌وه و دواتر هێزه توركیه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو سنووری توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتن، ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا رابگه‌یه‌نن، بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت و چاودێری ئه‌منی ناوچه‌كه بكه‌ن.