هاوپه‌یمانان 150 بارهه‌ڵگر هاوكاریی سه‌ربازییان گه‌یانده هه‌سه‌ده
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی داعش، نزیكەی 150 بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گەیشتنە دەست ھەسەدە.
روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیكەی 150 بارھەڵگر ھاوكاریی نوێی سەربازی ناردووەتە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی سووریا دیموكراتی لە رۆژھەڵاتی فورات.
بە گوێرەی روانگە لە كاتی ئازادكردنی باغۆزەوە تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی 2750 بارھەڵگر ھاوكاریی بۆ ھەسەدە ناردووە.
گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان هاوكاتی گه‌ڕی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیایه له رۆژئاوای كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام چه‌كه قورسه‌كانی به قوڵایی 10 تا 14 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا كشانده‌وه.