له سه‌یدسادق دوو راوچی ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، له سنووری سه‌یدسادق، هێزه‌كانیان دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی و شێواندنی سرووشت و ژینگه‌ی كوردستان بوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی له‌وه‌شكردووه، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدصادق بە مەبەستی چاودێریکردن و پشکنینی سنورەکەیان و رێگریکردن لە دیاردەی راوکردن و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، توانیان لە سنوری گوندی (هەیاس) 2 راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان ده‌ستیان به‌سه‌ر چەکێکی جۆری تاپڕ و ماتۆڕسکیلێكدا گرتووه.
ئاماژه‌ی داوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دوو تۆمه‌تباره‌كه رێكخراوه و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.