راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی داوه‌ته ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی تویتێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و بووه و پێشتر داوای لێكردبووه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
وه‌ك له تویته‌كه‌شدا تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات.
تره‌مپ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دژی زۆرێك له پێشنیازه‌كانی بۆڵتن بووه و شه‌وی رابردوو پێی راگه‌یاندووه، كه كۆشكی سپی چیدیكه پێویستی به راژه‌ی ئه‌و نه‌ماوه.
جۆن بۆڵتن، سێیه‌م راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكایه له ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، پێشتر هه‌یه‌ك له ستیف بانۆن و هێربه‌رت ماكماسته‌ر له‌و پۆسته‌دا بوون و ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
بۆڵتن یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه پشتیوانی سیاسه‌تێكی توند ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئێران له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ و له ساڵی 2003 یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی پشتگیری له هێرشكردنه سه‌ر عێراقی كرد.
ئ. م