"هیچ پزیشكێك نابێت به‌یانیان له نۆرینگه‌ی تایبه‌ت كاربكات"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، بڕیارێكی له باره‌ی كاركردنی پزیشكان ده‌ركرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، له‌مه‌ودوا هیچ پزیشكێك نابێت به‌یانیان له نۆڕینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كاربكات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكان، له‌مه‌ودوا نابێت پزیشكان له كاتی به‌یانییان له نۆڕینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كاربكات، جگه له‌و پزیشكانه‌ی كه به فه‌رمی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانه‌نشین بوونه.
بڕیاره‌كه رێككه‌وتی ئه‌مڕۆ 10/9/2019ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
ئ. م