به‌غدا: بوونی هێزی توركی له‌سه‌ر خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، رایگه‌یاند، به‌غدا بوونی هێزی توركی له‌سه‌ر خاكی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه.
گوتیشی: به‌غدا به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه و "برایانی توركیش" له هه‌ستیاری ئه‌و بابه‌ته تێده‌گه‌ن.
له وته‌یه‌كدا، كه له كاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می وه‌زیرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له قاهیره پێشكه‌شیكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كۆتایی به بوونی سوپای توركیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی به‌غداشی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی به‌رده‌وام له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری و هه‌واڵگری له په‌یوه‌ندیداین.
سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: ئێمه ده‌زانین مه‌ترسی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانیان چییه. له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه، سوپای توركیا له 27ی ئایار/ مایۆی رابردوو، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خواكوڕك له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.