مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان چاوه‌ڕوانی تێكه‌ڵكردنی حه‌شد و سوپایه
K24 - هه‌ولێر:
مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق بەپێچەوانەی هەنگاوەکانی حەشدی شەعبی بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆی لەو وڵاتە، ئاشکرایدەکات، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی حەشدی شەعبین لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق.جەختیشدەکاتەوە، به‌بوونی چەک له‌لای حزبەکان و لە دەرەوەی حکومەت، ناتواندرێت گەندەڵی لەنێوببردرێت و ئازادیش بۆ هاووڵاتییان فەراهەم بکرێت.
حامد خەفاف، گوتەبێژی عەلی سیستانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، پێویستە فەرماندە و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە تەواوی پۆستە سیاسی و حزبییەکان دابماڵرێن و رێگە بە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی نەدرێت.
سەرەڕای ئەوەی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری تێکەڵکردنەوەی حەشدی شەعبی بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد، بەڵام لە دواین هەڵوێستدا حەشدی شەعبی بڕیاری پێکهێنانی هێزی ئاسمانی تایبەت بەخۆی دەرکرد، سەبارەت بە هەڵوێستی مەرجەعییەت لەبارەی مانەوە یاخود تێکەڵکردنەوەی حەشد بە سوپا و هێزە ئەمنییەکان، گوتەبێژەکەی مەرجەعییەت ئاشکرایکردووە، سیستانی چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری تێکەڵکردنەوەی حەشدە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.
بەشێکی زۆر لەلایەنە شیعەکان لەژێر ناوی رووبەڕووبوونەوەی داعش هێزی سەربازیان پێکهێناوە و فەتوای مەرجەعییەتیش بە پاڵپشتێک بۆ ئەو کارەیان دەزانن، بەڵام سیستانی پێیوایە، دەبێت چەک لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت بێت و هیچ لایەنێکیش خاوەن چەک نەبێت، هەروەها داواش دەکات، تەواوی لایەنەکان چەکەکانیان دابنێنن و بچنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له به‌یروت ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كاندیدی مه‌رجه‌عییه‌ت نییه، به‌ڵام مه‌رجه‌عییه‌ت نه‌یاری كاندیدكردنی نه‌بووه".
حامید خه‌فاف له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی ئاژانسی شه‌فه‌قونای ئێرانی گوتوویه‌تی: "عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان نه‌بووه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو كاندیدی دوو كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بوو، له ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر كاندیدبوونی هه‌بووه، مه‌رجه‌عییه‌تیش نه‌یاری نه‌بووه. ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عییه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پاڵپشتیی حكوومه‌تی نوێ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانی نه‌بینین، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ش ره‌چاو ده‌كه‌ین كه له حكوومه‌ته‌كانی پێشتروه وه‌ك میرات بۆ حكوومه‌تی نوێ ماونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه به‌رنامه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا ئه‌وه بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌رنه‌داته ده‌ستنیشانكردنی هیچ به‌رپرسێكی حكوومی. ته‌نها دوو پۆست نه‌بێت كه مه‌رجه‌عییه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا ده‌توانێت رۆڵی له دیاریكردنیان هه‌بێت، ئه‌وانیش "سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی و ئه‌مینداره گشتییه‌كانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانن) كه پێویستیان به رای شه‌رعی مه‌رجه‌ع هه‌یه له هه‌ندێك بوار و كاروباری دیوان و فه‌رمانگه‌كانی تا به‌گوێره‌ی فیقهی شیعی یاساكانیان رێكبخرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له به‌یروت ده‌ڵێت: "عه‌لی سیستانی له ساڵی 2011ـه‌وه تا ئێستا ده‌رگای به‌ڕووی سیاسییه‌كاندا داخستووه، هۆكاره‌كانیش لای هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ئاشكران، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانیان نه‌هێشت، ده‌رگاكه‌یان له روو ده‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا چاوه‌ڕوانه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته ئاستی خۆیان بگۆڕن و پێشڤه‌چوون له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی رووبدات و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشبكه‌ن و نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتیان كه‌مبكه‌نه‌وه، زۆر بواری دیكه‌ش كه له زۆر بۆنه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه، مه‌رجه‌عی باڵا چاوه‌ڕوانی بینینی ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌رپرسانه له‌و دۆسییه و بوارانه‌دا".