بارسێلۆنا یه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ به‌م درێسه ده‌كات
بارسێلۆنا به فه‌رمی له یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به درێسی سێیه‌م یاریی ده‌كات.
بارسا له رێگه‌ی جیرارد پیكێ و فێرپۆ جۆنیۆر درێسی سێیه‌می یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه ئاشكرا كرد، كه شێوه‌ی نزیكه له‌و درێسه‌ی له نه‌وه‌ده‌كان هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆی دیارده و لویس فیگۆ و پێپ گواردیۆلا و لویز ئێنریكی و ستۆیچكۆف و ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی یانه‌كه پۆشیویانه.
له كاتی نمایشكردنی درێسه‌كه‌ش پیكێ گوتی: كاتێك ره‌نگی ئه‌م درێسه‌م بینی، رۆناڵدۆ و گواردیۆلا و ستۆیچكۆف و ئێنریكی و یاریزانه گه‌وره‌كانی دیكه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
بڕیاریشه بارسێلۆنا له یه‌كه‌م یاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له 17ـی ئه‌م مانگه ئه‌م درێسه بپۆشێت كاتێك له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پارك ده‌بێته میوانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا.