46 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا په‌یامێكی توند له‌باره‌ی قه‌یومه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌ردوغان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كدا 46 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا دانانی قه‌یوم له شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له شاره‌كانی باكووری كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگه‌ران.
ئه‌و 46 په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌وروپا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌ۆك كۆماری توركیا كرد و رایانگه‌یاند، لابردنیی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"ی دیاربه‌كر، وان و مێردین و دانانی قه‌یوم له شوێنی ئه‌وان پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگه‌رانی ئه‌و شارانه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا متمانه‌یان به سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان دابوو.
ئاماژه‌ییان به‌وه‌ش داوه، ده‌نگدان رێبازی دیموكراسییه و نابێت ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراون، له كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا دا‌واشیان له ئه‌روغان كرد، ئه‌و سته‌مكارییه بوه‌ستێنێت، كه به‌رامبه‌ر به هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ده‌كرێت.
H.B