سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن

کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان سەردانى، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، پەیویەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و پاراستنى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا و بەردەوامیى پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان كرد.

 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان