سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکى پەرلەمانى لوبنان مەترسییەکانى تیرۆر تاووتوێ ده‌كه‌ن

گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى لە هەرێمى کوردستان كرا

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری، پرۆسەى سیاسى لە لوبنان و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆریان لە وڵاتانى ناوچەکە تاووتوێ كرد و گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا کار و پڕۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى و بارودۆخى ڕەوەندى لوبنانیان لە هەرێمى کوردستان خستە بەر باس و ته‌ئكیدیان لە برەودان بە پەیوندییەکان هەرێمى کوردستان و لوبنان کردەوە.