لامپارد له باره‌ی یه‌كه‌مین یاری وه‌ك راهێنه‌ر له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
فرانك لامپارد به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری چێڵسی به‌ر له یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ده‌ڵێت شانازییه وه‌كو راهێنه‌ر به‌شداری له چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌م، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كێشه‌كانی ڤالێنسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م تیپه نابێت.
فرانك لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ده‌ڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه یه‌كه‌مجاره وه‌كو راهێنه‌ر به‌شداری له چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌م، وه‌كو یاریزان بیره‌وه‌ری زۆر خۆش و ناخۆش له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج وه‌كو یاریزان هه‌یه، ئێستاش ده‌چمه نێو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ.
لامپارد ده‌شڵێت: رووداوه‌كانی ڤالێنسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی یاریكردنیان ناكات، ئێمه رووبه‌رووی یانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بینه‌وه، راسته ئه‌وان فشاری مێدیاكان و هانده‌رانیان له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ ئه‌وه دێنه ئێره ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
لامپارد گوتیشی: بۆ ئه‌م یارییه‌ش به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌مان ئاماده‌ین جگه ئا‌نتۆنیۆ رۆدریگه‌ر كه پێكانی هه‌یه.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له چامپیۆنزلیگ به راهێنه‌رایه‌تی لامپارد له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.