وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڵێنێك به خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
بەھۆی زۆری گرفتەکانی به‌رده‌م کەرتی تەندروستی و تیکچوونی بینای نەخۆشخانەی دەربەندیخان لەئەنجامی بومەلەرزەی دوو ساڵی ڕابردوو، وەزیری تەندروستی سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كرد و بەڵێنی چارەسەری زۆربەی گرفتەکانیدا.
ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن، بەڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی پزیشکەکان ناتوانرێت ھەموو نەخۆشەکان ببینرێن. ئاواز كه هاووڵاتیێكی ئه‌و شاره‌یه و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی دایکی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: پێان گوتوومە دەبێت بیبەیتە سلێمانی، ئەو نیگەرانە لە کەرتی تەندروستی دەربەندینخان و له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوای چارەسەرکردنی ئه‌و كێشه‌یه دەکا.
له‌كاتێكیشدا ماوه‌ی دوو ساڵە نەخۆشخانەیەک و دوو بنکەی تەندروستی بەھۆی کاریگەری بومەلەرزەوە داخراون، ئەمەش وایکردووه لەلایەك بەشی نەشتەرگەری دابخرێت و لەلایەکی دیكه‌وه پزیشکی پسپیۆریش بوونیان له‌و شاره نه‌بێت، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیش زۆری گرفتەکان ناشارێته‌وه و پاساویشان بۆ ناردنی نەخۆش بۆ سلێمانی، بۆ ئه‌و کێشە کەڵەکەبووانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا هه‌ن.
زۆری سکاڵای ھاوڵاتیان لە کەرتی تەندروستی، دكتۆر سامان حوسێن، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی كوردستانی ناچارکرد، بەشێوەیه‌كی مەیدانی سەردانی دەربەندینخان بکات، پاشان بەڵێنی چارەسەرکردنی زۆریێك لە گرفتەکانیدا، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نەنێردرێنه شارەکانی دیكه.
بەگوتەی کارمەندانی نەخۆشخانەی دەربەندینخان، لەماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا، زۆرترین ھاوڵاتی بە ٥ ئه‌مبۆڵانسی فریاگوزاریەوە رۆژانە نیردراونەتە سلێمانی، ئەمە جگە لەوەی چەند ھاووڵاتیەك لەئەنجامی دووری ڕێگاکە گیانیان لەدەستداوە.
H.B