چه‌كدارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردێك ده‌كات و قۆڵبه‌ست ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی ئۆفیسی رۆژنامه‌وانی پۆلیسی شاری كییڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، یارۆسلاڤ تراكالۆ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی میترۆی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كردبوو.
له ڤیدیۆكه‌دا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ی ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوللـه‌یه‌ك بته‌قێنێت چه‌كه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات و له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ده‌م راده‌كشێت و خۆی ده‌دات به ده‌سته‌وه و پیاوانی ئاسایش و پۆلیسیش ده‌گه‌نه سه‌ری و قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ن.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن: "ئه‌و پیاوه له شاری سیمڤیرۆپل له نیچمه دوورگه‌ی كریمیا له دایكبووه، پێشتر له ناوچه‌ی دونباس، له ریزی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا خزمه‌تی سه‌ربازیی كردووه، به‌ڵام به تۆمه‌تی جێهێشتنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت سزادراوه.
پاش ده‌ستگیركردنیشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆمب و گوللـه‌ی ئاڕ بی جی و چه‌كیان له شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی دۆزیووه‌ته‌وه. پۆلیسیش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هێرشی تیرۆریستی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و پێده‌چێت سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.