سعوودیه و ئیمارات ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/9/2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به بڕیاری سعوودیه و ئیمارات خۆشحاڵه كه رایانگه‌یاندووه به‌شداریی له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاسایش و ئازادی كه‌شتیوانی ده‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئه‌و دوو وڵاته به‌رز ده‌نرخێنێ، شانشینی سعوودیه و ئیماراتی عه‌ره‌بی دوو وڵاتی هاوڕێی ئێمه‌ن، به به‌شدارییان له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاسایش و كه‌شتوانی خۆشحاڵین".
پۆمپیۆ گوتوویه‌تی: "رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌لماندی پارێزگاریی له بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادی كه‌شتیوانی چه‌ند گرنگن".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه سعوودیه بڕیاریدا بچێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه، ئه‌مڕۆش ئیمارات په‌یوه‌ستی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ده‌رچه ئاوییه‌كان و سه‌لامه‌تی هاتووچۆی كه‌شتیوانی له ئاوه‌كاندا بپارێزن.
بڕیاری ئه‌و دوو وڵاته پاش بۆردوومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه هات، كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا و گوومان هه‌یه راسته‌وخۆ ئێران تێوه‌گلابێت، یان له ناو خاكی عێراق، یان له ناو خاكی ئێران و له نزیك سنووره‌كانی عێراقه‌وه ئه‌و كاره‌یان كردبێت. هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئۆباڵی بۆردوومانه‌كه‌یان خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان.