مه‌سرور بارزانی: له ئه‌ركه به‌راییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگیدانه به كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده
K24 - دهۆك:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، له یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می زانكۆكه وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی، گوتی: "خۆشحاڵم وه‌كو ده‌رچووێكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی لێره‌دا به‌شدار ده‌بم، له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو زانكۆكه‌كه پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بووه‌ته هیوای نه‌وه‌كانمان".
هاوكات، سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆكه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، له بارودۆخێكی سه‌خت توانی گرنگی به پێشخستنی زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئێمه بدات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و گوتی: "سوپاسی برای به‌ڕێزم، نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بوو، پشتگیری خوێندنی باڵا كراوه".
مه‌سرور بارزانی، سوپاسی سه‌رۆك بارزانیشی كرد، كه له كاتێكی سه‌ختدا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له سایه‌ی خه‌بات و تێكوشان و قوربانیدانی ئه‌ودا، نه‌وه‌كانی ئێمه پێگه‌یشتوون.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زانكۆكه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێشكه‌وتنی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه و ئێستا 645 قوتابی هه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ت له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، گرنگیدانه به كه‌رتی خوێندنی باڵا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان و گرنگی تایبه‌ت به پێشخستنی ئه‌و كه‌رته ده‌ده‌ن.
به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ش، په‌یوه‌سته به باشبوونی ره‌وشی ئابووری و هیوای خواست كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت خزمه‌تێكی باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات.
ئ. م