پنتاگۆن: بۆ دوا بڕیار له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان چاوه‌ڕێی بڕیاری سعوودیه‌ین
K24- هه‌ولێر:
جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی پێنتاگۆن له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه رایگەیاند، ئەوان لەم قۆناغەدا بژاردەکانیان خستۆتە بەردەستی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا.
هۆفمان گوتیشی: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە و ئەوان بە ئاگاوە چاوەڕێ دەکەن، تا دوایین هەڵسەنگاندنەکانی سعوودیە تەواو دەبن و بڕیار دەدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەوان پێیان وایە، ئێران بەشیك له بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆیە، کە کراوەتە سەر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە.
H.B