هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراق كه‌وته سه‌ر
ئه‌یوب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد و داوای پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2016 له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌گه‌ر تا 10 رۆژی تر یانه‌ی هه‌ولێر پاره‌ی ئه‌و راهێنه‌ره نه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق داده‌به‌زێت.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ پێشتر دووجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری له نێوان ساڵانی 2010 ـ 2011 وه‌رگرتووه و دوایینجاریش له نێوان ساڵانی 2013 ـ 2015 راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بووه.
ویسام هاشمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌یوب ئۆدیشۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئۆدیشۆ له 2016 له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه و داوای پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا په‌یوه‌ندی به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ئاگادار بكه‌نه‌وه و 10 رۆژیان كردۆته دوایین مۆڵه‌ت بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی ئۆدیشۆ ئه‌گه‌رنا هه‌ولێر بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق داده‌به‌زێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی هه‌ولێر پێویسته 300 ملیۆن دیناری عێراقی له كورترین ماوه بداته ئه‌یوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی ئه‌گه‌رنا له خولی نایابی عێراق ماڵئاوایی ده‌كات.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ پێشتر له ساڵانی هه‌شتایه‌كان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه و راهێنه‌ری یانه‌كانی ته‌ڵه‌به، شورته، زه‌ورا، نه‌فتی ناوه‌راست بووه و له ساڵی 1997 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشی وه‌رگرتووه.