دادگای تورکیا سزای سێ پەرلەمانتاری هەدەپەی پەسەند کرد
K24 – ههولێر:
دادگای باڵای توركیا سزای سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی پەسەند كرد.
بەھۆی تۆمەتبارکردنیان بە هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ھەر یەك لە پەرۆ دوندار و مستەفا فارسئۆغوڵڵاری بە 9 ساڵ زیندانیكردن سزا دران و لەیلا گوڤەنیش بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا درابوو.
ئەمڕۆ دادگای باڵای توركیا سزای زیندانیكردنی ھەر سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی پەسەند كرد، بەڵام سزای 18 ساڵ زیندانیكردنی تەیب تەمەلی رەتكردەوە و ھەڵی وەشاندەوە.
هەر بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی پەکەکە و تیرۆر، چەند سەرۆک شارەوانی و بەرپرسێکی ئیداری هەدەپە لە باکووری کوردستان دەستگیرکراون و لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، لە ئاستی جیهانیش، رەخنە لە زیندانی کردنی بەرپرسانی هەدەپە لە لایەن حکوومەتی تورکیا گیراوە و بە جووڵەیەکی سیاسیی لە قەڵەمی دەدەن
H.J