هەدەپە یادی چوار ساڵەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی دەکاتەوە

پەرلەمانتارێکی هەدەپە چواری تشرینی دووەم بە رۆژێکی رەش دادەنێت

K24 - دیاربەکر

هەدەپە لە دیاربەکر لەڕێگەی چالاکییەک، ئۆپەراسیۆنی تورکیای لەدژی ئەندام و سەرکردەکانی شەرمەزار کرد و، دەڵێ تا کات زیاتر تێدەپەڕێت، زیاتر دیموکراسییەت و ئازادی بەرتەسکتر دەبێتەوە.

هەدەپە هەروەها باس لەوە دەکات پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری، دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوەیان نەخواست و جارێکی دیکە دەستیان بە سیاسەتی دژی کورد کردەوە و، بەردەوامیشن لەسەری.

فەلەکناس ئۆجا، پەرلەمانتاری هەدەپە رۆژی چواری تشرینی دووەم بە رۆژیکی رەش دەبینێت، کە تێیدا هەردوو هاوسەرۆکی ئەوکاتەی هەدەپە: سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەگداغ دەستگیرکران. دەڵێ لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا ئۆپەراسیۆن لەدژی هەدەپە بەردەوامە، بەڵام ئەوانیش بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.

فەلەکناس ئۆجا لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 دەڵێ "چوار ساڵ تێپەڕی و هەرکەسێک دێت، پێشێلکردنی مافەکان بەردەوامی پێدەدات، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانمان بڕیارێکی سیاسییە... لەم وڵاتەدا نەوەک تەنیا هەدەپە، بەڵکو هەموو لایەنە کۆمەڵایەتییەکان لەژێر هێرشدان، بۆیە پێویستە لەوکاتەدا تێکۆشانمان زیاتر و گەورەتر بکەین".

هاوسەرۆکانی دیاربەکری هەدەپەش لە 22ـی تشرینی یەکەمەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستبەسەر کران. عیرفان سۆنەر، بریکاری هاوسەرۆکەکەی هەدەپە دەڵێ "چوار ساڵە بە بەردەوامی پەرلەمانتار، بەڕێوەبەر و ئەندامانی هەدەپە دەستگیردەکرێن، بەڵام هەمیشە ئەوانی دێن، بەردەوامن لە تێکۆشان".