پێنج سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌نار
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نار، وه‌كو میوه‌یه‌كی پاییزی، چه‌ندین سوودی ته‌ندرووستی هه‌یه و به یه‌كێك له میوه تایبه‌ته‌كان داده‌نرێت، مادده‌ی "پۆلیفینۆل"ی تێدایه، كه دژه ئۆكسانه و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ، له له‌ناوچوون ده‌پارێزێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "دایرێكشن"، گوشراوی سرووشتی هه‌نار، سێ هێنده‌ی چای سه‌وز، دژه ئۆكسانی تێدایه.
هه‌نار پارێزه‌رێكی باشی ته‌ندرووستی مرۆڤه له دژی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، هاوكات به‌رگری له‌شیش زیاد ده‌كات.
هه‌ر هه‌نارێك كه 230 پله گه‌رمۆكه‌ی تێدایه، 20%ی پۆتاسیۆم و 50% ڤیتامین "سى" دابین ده‌كات، كه له‌ش پێویستیه‌تی.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ستایل لایڤ"، هه‌نار هاوكاری راگرتنی هاوسه‌نگی گوشاری خوێن ده‌كات، كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆلیسترۆل له ده‌ماره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و رێگری له گرژبوونی خوێنه‌به‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات.
له كاتی سكچوون "اسهال"یشدا، هه‌نار گرنگی خۆی هه‌یه و به خواردنی ئه‌و میوه‌یه، ئه‌و گرفته ته‌ندرووستییه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌هۆی ئه‌و دژه به‌كتریایانه‌ی له‌ناو پێكهاته‌ی میوه‌كه‌دا هه‌ن، به‌ره‌نگاری میكرۆب و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانیش ده‌بێته‌وه.
ئ. م