جاك شیراك سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
جاك شیراك، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا، كۆچی دوایی كرد و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
جاك شیراك، بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له پۆستی شاره‌داری پاریس بووه، كه ماوه‌ی ساڵانی 1977 تاكو 1995 بووه. دواتریش بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید كرا.
شیراك له ساڵی 1995 له حزبی "یه‌كگرتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل" ، بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید كرا و بوو به سه‌رۆك، دواتریش له ساڵی 2002 جارێكی دیكه پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه و تا ساڵی 2007 وه‌ك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا مایه‌وه.
جاك شیراك، ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌ڵستی شه‌ڕی عێراقی كرد له 2003، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵكشا، به تایبه‌تیش كاتێك گوتی: "بۆ ئێمه جه‌نگ به‌رده‌وام هێمای شكسته و خراپترین چاره‌سه‌ره، بۆیه پێویسته ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لێی دووربكه‌وینه‌وه"، ئه‌و لێدوانه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پاریس و واشنتن هه‌بوو.
جاك شیراك له ساڵی 1932 له پاریس له دایكبووه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئ. م