به فهرمی گریزمان سزا درا
بە شێوەیەکی فەرمی ئانتوان گریزمانی هێرشبهری فڕەنسی بە بڕی300 یۆرۆ پێ بژاردن سزا درا.
دوای ئەوەی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سکاڵای لە دژی یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد بە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی گفتووگۆیان لەگەڵ هێرشبەری فڕەنسی ئەو کاتی یانەکەیان کردووە، ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانی دوای لێکۆڵینەوەکان بریاری کۆتاییدا و ئەو یاریزانە بە بڕی تەنها 300 یۆرۆ سزادا.
فێدراسیۆنەکە رایگەیاندووە کە سەرەتا ئەم یاریزانە گفتووگۆی نایاسایی لەگەڵ بەرپرسانی بلاوگرانا کردووە، بۆیە ئەو یانەیە تووشی هیچ سزایەک نەبووە.
پێشتر دەنگۆی ئەوەی هەبوو کە یانە کەتەلۆنیەکە لەسەر ئەم بابەتە بۆ چەند یارییەک لە ئامادەبوونی هاندەرانی سڕ بکرێت، بەڵام دواجار تەنها ئانتوان گریزمان سزادرا.
گریزمان له هاوینی ئهمساڵ به بههای 120 ملیۆن یۆرۆ له ئاتڵێتیكۆ مهدریدهوه روویكرده بارسێلۆنا، له كۆی 7 یاری 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.