پۆمپیۆ: ئێران و رووسیا ره‌وشی سووریایان خراپتر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ ئێران و رووسیای به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی پشێوی زیاتر و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیی له سووریا تۆمه‌تبار كرد.
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌و توندوتیژییه‌ی له سووریا هه‌یه، ئێران و رووسیا بره‌وی زیاتری پێ ده‌ده‌ن و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی مرۆیی تا بێت خراپتر بێت.
گوتیشی: پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا بێته ئاراوه.
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌رده‌ن، سعوودییه، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی و ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی سووریاوه رێكخست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مایك پۆمپیۆ، راشیگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژییه‌كانی سووریا و ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵه به‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێی گه‌یشتووه له رازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به نووسینی ده‌ستووری نوێی سووریا به گوێره‌ی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.