نێچیرڤان بارزانی بۆ ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان: ئێوه داینه‌مۆی پێشكه‌وتنن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیداری ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019, له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، زانكۆی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌یاندنی كادیری كلیل و لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوو بۆ بازاڕی كار دامه‌زراوه و ئانجه‌كه‌شی به‌دیهێناوه و ده‌رچووانیش داینه‌مۆی پێشكه‌وتنن.
نێچیرڤان بارزانی روونیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان 99%ی ده‌رچووان له بواری گرنگی وه‌كو وزه، نه‌وت و گاز، دیپلۆماسی، په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت هه‌لی كاريان ده‌ستكه‌وتووه و هه‌لی كاریان بۆ كه‌سانی دیكه‌ش ره‌خساندووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م زانكۆیه شایانی ده‌ستخۆشییه‌كی زۆرن، چونكه زانكۆی كوردستان هه‌رگیز نه‌یویستووه ته‌نها هه‌ڵگرانی بڕوانامه ده‌ربچووێنێت، تا چاویان له‌وه بێت حكوومه‌ت دایان بمه‌زرێنێت، هه‌میشه ئامانجی ئه‌وه بووه گه‌نجی لێهاتوو و شاره‌زای كار ئاماده بكات، ئێستاش كاتی به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌یه و هیوادارم به‌رده‌وام بێت.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، زانكۆ ده‌بێت قوتابییه‌ك ئاماده‌بكات، كه بازاڕی كار پێویستی پێ بێت، نه‌ك چاوه‌ڕێ بێت تا كارێك ده‌دۆزێته‌وه.
گوتیشى: "هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین، كه زانكۆی كوردستان له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا ده‌سته‌بژێرێكی گه‌نجی له كوردستان درووست كردووه و كاریگه‌رییان هه‌یه، ده‌رچووان گه‌نجانی شاره‌زای كارن، زمان‌زان و بیركراوه‌ن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه نیشتمانپه‌روه‌رن و ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
نێچیرڤان بارزانی، ده‌ستخۆشی له ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، لێره‌وه ده‌ستخۆشی له ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر بكه‌م، كه دوای ده‌رچوونیان هێشتا به خوێندنی باڵا به‌رده‌وامن و له باشترین زانكۆكانی جیهان ده‌خوێنن و بۆ كوردستان پێویستن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، متمانه‌ی خۆی بۆ زانكۆكه دووپات كرده‌وه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، باوه‌ڕم به سه‌رۆكایه‌تی و مامۆستایان و قوتابیانی ئه‌و زانكۆیه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكه به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن، ئێمه‌ش به ته‌واوی تواناوه پاڵپشتی ئه‌وان و هه‌موو زانكۆكان ده‌كه‌ين.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئه‌و دیداره بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌كرێت، بیرۆكه و كارێكی هه‌ره باشه، ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌و رێوڕه‌سمه ده‌كه‌م. دوای 13 ساڵ ئه‌وه‌م بیرهاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ی له‌و زانكۆیه ده‌رده‌چن، خزمه‌ت به وڵات بكه‌ن، ئێستا ده‌بینم خۆشحاڵم ده‌رچووانیان له كه‌رته‌كانی كارن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانتان قورس ده‌كات".
له كۆتایی گوته‌كانیشیدا، په‌یامێكی تایبه‌تی ئاراسته‌ی ده‌رچووه ئاماده‌بووه‌كان كرد و رایگه‌یاند، ئێوه سه‌ركرده‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ن، كوردستان پێویستی به ئێوه هه‌یه و له‌وه تێبگه‌ن، ئێمه میلله‌تێكین ته‌نها ده‌توانین به فێربوون و زانست و خۆماندووكردن ده‌توانین پێشبكه‌وین، شوێنی جوگرافی و وڵاتی ئێمه وایه، بۆیه پێویسته له‌و رێگه‌یه‌وه خۆمان بۆ وڵاته‌كه‌مان و میلله‌ته‌كه‌مان ئاماده بكه‌ین، ئێوه‌ش پێشه‌نگی ئه‌و كاره ده‌بن.
ئ. م