به‌ڤیدیۆ.. ئه‌مه‌ریكا رێگه به زه‌ریف نادات سه‌ردانی هاوڕێی منداڵییه‌كه‌ی بكات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆركه، وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه له دیمه‌نه‌كه‌یدا نیشان ده‌درێت، كه له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌جید ره‌وانچی، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌مه‌ریكییه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
وه‌ك زه‌ریف ئاماژه‌ی پێداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن ره‌تی كردووه‌ته‌وه رێگه‌ی پێ نه‌داوه، ئه‌و نه‌یتوانیوه سه‌ردانی ره‌وانچی بكات، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ هاوڕێی یه‌كتر بوونه، له‌كاتێكدا شه‌وی رابردووش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داواكاری زه‌ریف بۆ سه‌ردانكردنی دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی قبووڵ ناكه‌ن، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بۆ ده‌كرێت، ته‌نیا به‌و مه‌رجه نه‌بێت، كه ده‌بێت ئێران كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكی ئازاد بكات، كه له كۆماری ئیسلامی زیندانی كراوه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕكی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر زه‌ریف بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به مۆبایله‌كه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی ره‌وانچی ده‌پرسێت و وه‌ك نووسیویه‌تی، "سوپاس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، كه توانیم ئه‌و هاوڕێیه‌م ببینم، كه ماوه‌ی 40 ساڵه ده‌یناسم و باڵیۆزی ئێمه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له دووری ته‌نیا چه‌ند شه‌قامێكه‌وه لێره یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نیۆیۆرك چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت".
Thanks to technology, I was able to see and talk to my friend of 40 years and our UN ambassador Ravanchi, who is in hospital here in New York only a few blocks away. pic.twitter.com/g3ZOZI9nCs
— Javad Zarif (@JZarif) September 28, 2019
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی كه‌سێكه‌وه به‌ناوی حیشمه‌ت عه‌له‌وی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نیۆیۆرك رێگری له زه‌ریف ده‌كه‌ن.
UN security personnel restricting @JZarif to a very limited area according to U.S. sanctions & regulations.
— Heshmat Alavi (@HeshmatAlavi) September 27, 2019
The look on his face says it all. pic.twitter.com/INqbuYAlEf
واشنتن رێگه به دیپلۆماتكارانی ئێران نادات به حه‌زی خۆیان بسووڕێنه‌وه، ته‌نیا له رووبه‌رێكی بچووك له ناوچه‌كانی مانهاتن، كوینز فێیس نیویۆرك و رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌ی "جۆن كێندی" نه‌بێت، له‌مه زیاتر پێویسته ره‌زامه‌ندی پیشوه‌خته له واشتن به‌ده‌ستبهێنن.
H.B