چین: ئامادەین بەرهەمی زیاتر لە ئەمریکا بکڕین

دانوستاندنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین ئەنجامی باشی دەبێت ئەگەر هەردوو وڵات راستگۆ بن

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوی چین رایگەیاند، ئامادەن وەك نیاز پاکیيەك بەرهەمی زیاتر لە ئەمریکا بکڕن، هەروەها دانوستاندنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین ئەنجامی باشی دەبێت ئەگەر هەردوو وڵات راستگۆ بن لەگەڵ یەکدی.

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایەگیاند، ئەوەی لەسەر لایەنی چینییە، ئامادەن بەرهەمی زیاتری کاڵاکان کە بۆ بازاڕی چین پێویستە لە ئەمریکا بکڕن، هیواشی خواست هەردوو لایەن هەنگاوی راستگۆیانە بگرنەبەر، هاوکات خۆیان لەو کار و کاردانەوانە بە دوور بگرن کە زیان بە دوای خۆیدا دەهێنێت و رەشبینی لە بازاڕ دروستدەکات.

وەزیری دەرەوەی چین دەشڵێت: " ئەگەر هەنگاوەکان بە شێوەیەکی تەندرووست بچێتە پێشەوە، ئەوا دانوستانەکان دووبارە نابێتەوە، بەڵکو بەرەو پێش دەچێت و ئەنجامی باشیشی لێدەکەوێتەوە".

ئ. م