فاتیح یڵدز: كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدایه
K24 – هه‌ولێر:
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق بكات.
باڵیۆزی توركیا له عێراق هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌یشی ئاشكرا كرد بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ی هێڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك جه‌یهان و فراوانتركردنی هێڵه‌كه.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق قسه‌یان كردووه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری، به‌ڵام بۆ ئه‌مه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت.