فشاره نێودهوڵهتییهكانیش بۆ لێكنزیككردنهوهی ههولێر و بهغدا دهستیان پێكردووه
K24- بهغدا:
وێڕای ههوڵهكانی ههولێر و بهغدا له چوارچێوهی گفتوگۆ و كۆبوونهوهیی جیاوازدا بۆ چارهسهركردنی كیشهكانی نێوانیان، ئێستا فشارەکان بۆ نزیكکردنەوەیان له ئاستی نێودەوڵەتیشش دەستی پێکردووە.
لەم بارەیەوە مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا جهخت دهكاتهوه، پێویستە لە ناوچە جێناکۆکەکان ھەماھەنگی بەردەوام لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.
ناوبراو له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ كوردستان 24 دهڵێت: "من نوێنەرایەتی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەکەم کە لە 76 وڵات پێکھاتووە و ئامانجی لەناوبردنی داعشە، داعش چالاکە لەو ناوچانەی کە ناکۆکییان لە سەرە و دەکەوێتە سەر سنووری ئێستای ھەرێمی کوردستان، ھەر بۆیە گرنگە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگی و پەیوەندی باش ھەبێت، تا ئەو ناوچانە پارێزراوبن".
ئاماژه بهوهش دهدات، "ئێمە ھاوکاری ھێزە فەرمییەکانی عێراق دەکەین، لە نێویشیاندا پێشمەرگە، کاردەکەین بۆ مەشق پێکردن و پڕ چەککردنیان. راستە ئەوان سەرکەوتوو بوون بەرامبەر داعش، بەڵام ھێشتا کاری زۆریان ماوە".
ھاوکات جۆن ویڵکس، باڵیۆزی بەریتانیاش لە عێراق داوای رێککەوتن لە ههولێر و بهغدا دەکات و بارهی بودجهشهوه دەڵێت: "ئێمە ڕێککەوتنمان دەوێت لەسەر پرسی بودجە، پێویستە پێشوەختە ھەردوولا ڕێکبکەون، ئەوە بۆ ئابووری عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی زۆر گرنگە، ناکرێت پێشکەوتن و کاری کۆمپانیا دەرەکییەکان بەردەوام بێ، بێ ئەوەی یاسایەکی ڕازیکەر بۆ ھەموو لایەنەکان پەسەند بکرێت. ئێمە ئاگاداری ھەموو ناکۆکییەکانین، بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە ھەردوولا خۆیان ڕێکبکەون و ئێمە نابێ دەستوەردان بکەین".
پێشتریش لە گفتوگۆکانی پێویست بە ئاساییکردنەوەی کەرکووك، نەتەوەیەکگرتووەکان ھەموو لایەنەکانی لە بەغدا کۆکردەوە، چاوەڕێش دەکرێت لەماوەی داھاتوودا ئەنجامی بەشێك لەو گفتوگۆیانە دەربکەوێ.
H.B