كریستیانۆ: ماڵئاواییكردنم له یاریگه‌كان نزیك بۆته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس نایشارێته‌وه كه ئێستا هه‌ست به هیلاكی و شه‌كتبوونی جه‌سته‌ی ده‌كات، ده‌شڵێت: هه‌موو شتێك كۆتایی هه‌یه و ماڵئاواییكردنم نزیك بۆته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی SPORTbible جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له راهێنانه‌كان هه‌ست به ماندووبوون ده‌كات، ده‌شڵێت: نازانم له دوو ساڵی دیكه چی رووده‌دات كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس كۆتایی دێت، به‌ڵام دڵنیام له ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه كه‌س من وه‌ك یاریزان له نێو یاریگه‌كان نابینێته‌وه.
كریستیانۆ گوتیشی: من متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه، به‌ڵام بۆ دوای وازهێنانم هیچ پلانێكم نییه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت چیرۆكێكی نوێ بنووسمه‌وه و لاسایی كه‌س ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام له بواری بازرگانی ده‌توانم كاری گه‌وره بكه‌م.
كریستیانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و هێشتا له نێو جیهانی تۆپی پێ دا ماوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت وه‌ك یاریزانی ژماره‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت، ده‌شڵێت: نامه‌وێت ببمه یاریزانی ژماره 2 یان 3، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت وه‌ك یاریزانی ژماره‌یه‌ك له جیهان بمێنمه‌وه، بۆیه هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی 100% بۆ یارییه‌كان ئاماده بم و به‌رده‌وام بم.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و له 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه كۆتایی دێت.