یۆرگن كڵۆپ: ئه‌م تیپه زۆر ترسناكه و گه‌وره‌كان شۆك ده‌كات
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ دووپاتیده‌كاته‌وه ساڵزبۆرگ تیپێكه ده‌توانێت هه‌موو یانه گه‌وره‌كانی جیهان شۆك بكات، ده‌شڵێت: هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح نییه و ڤان دایكیش باشترین به‌گریكاری جیهانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1 ئۆكتۆبوبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ساڵزبۆرگ، یۆرگن كلۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه:
كڵۆپ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: "خه‌ڵكانێكی زۆر سبه‌ی و له داهاتووش تووشی شۆك ده‌بن، چونكه و پلان و شێوازی یاریكردنی ساڵزبۆرگ تیپه گه‌وره‌كان شۆك ده‌كات."
كڵۆپ گوتیشی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌م جیهانه هه‌بێت به كه‌مترین زانیاریش بزانێت ئه‌وان به‌ته‌مای چین و چی بكه‌ن ئه‌و كه‌سه منم، ئێمه‌ش تیپێكی زۆر باشین، ده‌مانه‌وێت بێزارترین ركابه‌ر بین بۆ سالزبۆرگ و بۆ یانه‌كانی دیكه، هه‌رچه‌نده كارێكی ئاسان نییه، پلانی خۆمان بۆ ئه‌م یارییه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری لیڤره‌پوول گوتی: "به‌راستی دڵخۆشم به ئاستی به‌رگریكاره‌كانم، به‌تایبه‌تی ڤان دایك كه ئێستا باشترین به‌رگریكاره له جیهان، راسته به‌رامبه‌ر ناپۆلی گۆڵمان لێكرا، تۆی رۆژنامه‌نووس خه‌ڵكی كام وڵاتی؟ ئیتاڵیا؟ پێموایه به‌مشێوه‌یه بێت، ئێستاش وای نابینم لێدانه سزاكه‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی دژی ئێمه گیرا دروست بێت."
كلۆپ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هیچ كیشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح نییه، ده‌شڵێت: ئێمه هاوڕێین، ئه‌و له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر بێرنلی كه‌مێك هه‌ستی به بێزاری كردووه".
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئانفیڵد لیڤه‌رپوول میوانداریی ساڵزبۆرگی نه‌مسایی ده‌كات.