گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەمبووەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە گوێرەی خشتەی گەشتی ئاسمانی زۆربەی کۆمپانیاکان، جووڵە و گەشتی فڕۆکەوانی لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی، 4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
هاوکات لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە، سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانییەکان بە سەلامەتی و بە گوێرەی کاتی دیاریکراو ئەنجام دراون بە بێ هیچ دواکەوتنێك، ئەمە لە کاتێکدایە قەدەخەی هاتووچۆ ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تكیتی فڕۆکەیان بڕیوە.
بە هۆی خۆپیشاندانەکان لە بەغداو میسان و بابل و چەند پارێزگایەکی دیکە قەدەخەی هاتووچۆ راگەیه‌ندرا و هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان پچڕاوە.
ئ. م