به‌غدا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی به‌غدا رایگه‌یاند: "هیچ فه‌رمانێكیان پێنه‌كراوه توندوتیژیی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن، به‌ڵكو هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌ران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی حكوومه‌ت و هاووڵاتیان له هه‌ندێك له ئاژاوه‌گێڕان ده‌پارێزن".
ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت، رێگاكانی پایته‌ختیش بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كان و لایه‌نی مرۆیی كراوه‌یه و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بووه.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا هەڵگیرا، بەڵام لە چەند شوێنێکی دیکەی عێراق هەرماوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاشکرایکرد، فەرمانیان لەلایەن عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکراوە بۆ هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ لە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی چەند سەرچاوەیەك، تا ئێستا لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق، کە خۆپیشاندانیان تێدا بەردەوامە، قەدەخەی هاتووچۆ بەردەوامە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، 46 هه‌زار كه‌سی ئه‌منی و سه‌ربازی كه له كاره‌كانیان دوورخرابوونه‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، گەیشتە نزیكه‌ی 65 کەس، کە 18 یان تەنیا لە بەغدا بوون، هەروەها هەزار و 600 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. ئەمەش لەکاتێکدایە، بە بەراورد بە چەند شارێکی دیکە، بەغدا ئێستا ئارامترە و خۆپیشاندانەکان کەمبوونەتەوە.