لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له یارییه‌كی ئاگرین و دراماتیكی لیڤه‌رپوول له دوایین سات سه‌ركه‌وتنی له دژی لێسته‌ر سیتی تۆمار كرد و هه‌شته‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ كرد.
لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی لێسته‌ر سیتی كرد، له خوله‌كی 40 سادیۆ مانێ سه‌نیگالی گۆڵی پێشكه‌وتنی لیڤه‌رپوولی كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رمتربوون، به تایبه‌تی كاتێك له خوله‌كی 80 جه‌یمس مادیسۆن گۆڵی یه‌كسانبوونی له دژی لێسته‌ر سیتی كرد.
له خوله‌كه‌كانی كۆتایی سادیۆ مانێ له نێو ناوچه‌ی سزای لێسته‌ر كه‌وته سه‌رزه‌وی و ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول لێدا و جه‌یمس میلنه‌ر گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپوول كرد و یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ لیڤه‌رپوول به 24 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد.
ـ لیڤه‌رپوول تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له پرێمه‌رلیگی 2019 ـ 2020 بردۆته‌وه.
ـ لیڤه‌رپوول حه‌ڤده‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ ده‌باته‌وه و ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی مان سیتی یه‌كسان بكاته‌وه كه تاكه یانه‌یه له مێژوو 18 بردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناوه.
ـ سادیۆ مانێ سه‌نیگالی له پرێمه‌رلیگ له 100 بووه خاوه‌نی 50 گۆڵ.