"ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق خزمه‌ت به كێشه‌كانی كورد ناكات"
K24- هه‌ولێر:
لێکدانەوە و شرۆڤەی جیاواز بۆ خۆپێشاندانەکانی عێراق دەکرێت، شیعه‌كان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و سوننه‌كانیش له ترسی تۆمه‌تباركردنیان به به‌عسی، قاعیده و داعش نا‌وێرن خۆپیشاندان بكه‌ن، هه‌رچی كوردیشه توندوتیژییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نابینێت.
له‌مباره‌یه‌وه میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممە لە لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ کوردستان ٢٤ گوتی: دەبێت حکوومەت یەکلایی بکاتەوە، ئاخۆ کێیە بە نیشانشكێن تەقە لە خۆپێشاندەران دەکات.
دووپاتیشی كرده‌وه: هیوا ناخوازێ حکوومەتی عەبدولمەهدی بڕوخێ، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، لە کۆتاییدا نەمانی دەوڵەت لە بەرژەوەندی مافیا، چه‌ته و گەندەڵکارانە.
هاوکات سوننەکان نایشارنەوە، بەهۆی دۆخی ناهەموار و مانەوەی کاریگەری شەڕی داعش ناتوانن خۆپێشاندان بکەن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، هه‌ر چالاكییه‌كی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، به به‌عسی ناویان ده‌به‌ن، یانیش به په‌یوه‌ندییان به قاعیده‌وه داعشه‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن.
هاوكات بەشێك لە چاودێرانی کوردیش پێیانوایه، تێکچوونی دۆخه‌كه و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی بەغدا لە بەرژەوەندی پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد نییە.
H.B