خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌ مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا ناگاته‌وه‌

ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر ده‌بن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/44b962ca-29a5-4d16-9e4a-db33209e2134/100619HHY.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەڵام خەڵکی ناڕازی لە چەند شارێکی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەغداش لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارە خۆپیشاندان کرا، بەڵام خۆپیشاندەران نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانی تەحریر.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵیش، 19 کەسی دیکە لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

سەرەڕای رێوشوێنی ئەمنی توندی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەڵێنی بەرپرسانی پەرلەمان و حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، بەڵام خەڵکی ناڕازی بەغدا کە زۆربەیان گەنج بوون، لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەڵام نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانی تەحریر.

وەک لە هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێسیشدا، پێنج خۆپیشاندەری دیکەی عێراقی، بەگوللەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کوژران، بەڵام بەگوێرەی ئاژانسی ئه‌سیۆشیەتد پرێس،  19 كه‌سی دیکە له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شارە جیاوازەکانی عێراقدا كوژراون.

هاوکات، دانیشتووانی چەند شارێکی دیکەی عێراق کە زۆربەیان گەنجانی بێکاربوون، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند بارەگایەکی لایەنە سیاسییەکانیان سووتاند، لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار، خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بارەگای رەوتی حیکمەی نیشتمانی و بارەگاکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حزبی فەزیلە سووتێنران.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا بە ووردی ژمارەی کوژراوان دیار نیە و ئاماری جیاواز بڵاودەکرێتەوە، بەڵام وەک هەندێک سەرچاوە باسی دەکەن، ژمارەی کوژراوان لە سەد کەس زیاترە و نزیکەی چوار هەزار کەسیش لە خەڵک و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.