"دایكی كوردان" لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد
K24 - بۆن
خەزال سیدۆ، ژنێکی کوردی ئێزدی و ناسراو بە "دایکی کوردان" کۆچی دوایی کرد، خەزال سیدۆ ماوەی نزیکەی نیو سەدە خزمەتی رەوەند و دۆزی گەلی کوردستانی لە ئەڵمانیا کردووە و لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنیشی ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردی بەشداریان کرد.
كۆچی دوایی خەزال سیدۆ، كوردستانیانی لە گۆڕستانی شاری بۆنی ئەڵمانیا كۆكردەوە و كوردانی ئامادەبووی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی بە پەرۆشەوە باس لە كۆچی دوایی "دایكی كوردان" دەكەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ماڵی خەزال سیدۆ ماڵی ھەموو كوردان بوو، ئەو بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو كوردانی تاراوگەی دەكرد.
ھ.م