ڤیدیۆ.. پوتن روویكرده كێوان
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ له ساڵیادی له دایكبوونیدا روویكرده دارستانه‌كانی سیبیریا و به یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی سێرگی شویگۆ، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كوارگ بوو.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پوتن رووی تێكردبوو 2000 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و له میانی ده‌مه‌ته‌قێی نێوانیاندا، شویگۆ به پوتنی گوت: مۆسكۆ پێویستی به ئاو و هه‌وایه‌كی هاوشێوه‌ی ئێره هه‌یه و پوتنیش له وه‌ڵامیدا گوتی: راسته و پێویسته كار بۆ هێنانه‌دی بكه‌ین.
پوتن له 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1952 له لینینگراد، كه ئێستا پێی ده‌گوترێت سانپترسبۆرگ له‌دایكبووه.