ئه‌نقه‌ره: خزمه‌تگوزاری ده‌به‌ینه باكووری سووریا

تورکیا
سوپای توركیا
قه‌یرانی سووریا
هه‌سه‌ده
ئه‌نقه‌ره
باكووری سووریا
خۆرهه‌ڵاتی فورات
یه‌په‌گه
په‌یه‌ده
كورد
ئه‌ردۆغان
تیرۆر
داعش
تره‌مپ
كۆشكی سپی
ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتوون رایگه‌یاند، "توركیا خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه دابین ده‌كات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه‌دان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "ئامانجی بنه‌ڕه‌تی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر باكووری سووریا له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كدارانه و رێگرتنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا له‌و چه‌كدارانه".
ئه‌م وتانه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا له باكووری سووریا پاشه‌كشێ بكات و كۆشكی سپی رایگه‌یاند، رێگری له له‌شكركێشی سوپای توركیا ناكات.
هاوكات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌شاندنی خه‌نجه‌ر بوو له پشته‌وه.