لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە

"مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان"

K24 - سلێمانی

لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باخی هاوڵاتییەکدا گۆڕێک دۆزرایەوە کە مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند "هاووڵاتییەک ئاگاداری کردینەوە کاتێک لەناو باخەکەیدا کاریکردووە کۆمەڵێک ئێسک و پروسکی لە ناو باخەکەیدا بینیوە، بۆیە تیمی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی  لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا چوونە شوێنەکە و دەرکەوت کە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەو شوێنەدا هەیە".

گوتیشی: "دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە، دەرکەوتووە کە سێ رووفاتی تێدا بووە دەرهێندراوە و کۆمەڵێک جلوبەرگ و ناسنامەیەکیشی تێدابووە".

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سیتەک، هەرسێ رووفاتەکە پیاون و کوردن، چونکە جل و بەرگەکانیان کوردین، هەروەها ناسنامەیەکیش بە ناوی (محەمەد جەزا) لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە و مێژووى گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "رووفاتەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای ئەوەی پشکنینی دى ئێن ئەى بۆ رووفاتەکان دەکرێت، زانیاری زیاتر لەسەر دۆسییەکە بڵاودەکەنەوە".

ھ.م

لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە
لە سلێمانی رووفاتی سێ كەس دۆزرایەوە