هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مجاره‌ی توركیا جدیتر ده‌بینن

هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان: تا كۆتایی به‌رگری ده‌كه‌ین
kurdistan24.net

K24- رۆژئاوای كوردستان:

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ رۆژئاوای كوردستان دژی هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا به‌رده‌وامن، خه‌ڵكی گرێ سپی ده‌ڵێن: ئه‌وان خۆیان وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی ده‌بینن و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌: ئه‌وان ئاشتیخوازن، به‌ڵام داگیركاریش قبووڵ ناكه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی گرێ سپی له‌ نزیك سنوور له‌ دیوی رۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی 2 رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌ و خۆیان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغانێكی زیندوو نیشان ده‌ده‌ن، به‌و ئامانجه‌ی بتوانن كاریگه‌ری درووست بكه‌ن و رێگری له‌ هێرشی توركیا بكه‌ن.

چالاكییه‌كه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ سه‌دان كه‌س له‌ ناوچه‌كانی مونبج، سه‌رین، ئه‌نیسا و كۆبانێش به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بووه‌ته‌ مایه‌ی مه‌ترسی له‌لایه‌ن هاوولاتیانی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕشه‌كانی ئه‌م جاره‌ی توركیا‌ جدیتر ده‌بینن، بۆیه‌ له‌ دوینێوه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان چالاكی و خۆپیشاندان سازده‌كرێن.

H.B