سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ تره‌مپ: ئه‌مڕۆ رۆژێكی ره‌شه‌

سه‌رۆك شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته‌ سه‌ر وڵاتمان

K24 – هه‌ولێر:

سیناتۆر بۆب مێنێندز، ره‌خنه‌ی توندی له‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بێده‌نگی كۆشكی سپی له‌ ئاست هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرت و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی ڕه‌شه‌.

سیناتۆر بۆب مێنێندز، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵ كورد راهێنان و شه‌ڕیان له‌دژی داعش كرد.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌جێده‌هێڵێت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا بكوژرێن.

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: سه‌رۆك شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته‌ سه‌ر وڵاتمان.

كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی 9ی ئۆكتۆبه‌ر، هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكرد و له‌ به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانی كورد دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رگری له‌ ئیراده‌ و خاك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن بكه‌وێته‌ ده‌ست سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی.