هێرشی توركیا له ئانوساتدایه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد به‌م نزیكانه له سنوور ده‌په‌ڕنه‌وه و رووده‌كه‌نه باكووری سووریا.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون، ئه‌مڕۆ له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه هێزه‌كانیان سنووری سووریا ده‌به‌زێنن.
نووسیویه‌تی: پێویسته جیهان پشتیوانی له پلانی توركیا بكات بۆ باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئامانجیان له‌ناوبردنی تیرۆر و درووستكردنی ناوچه‌ی ئارامه بۆ نیشته‌جێكردنی دوو ملیۆن په‌نابه‌ر.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه، تره‌مپ رازی بووه، ناوه‌ندی هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگوازێته‌وه توركیا.
روونیشیكرده‌وه، یه‌په‌گه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌بینێت و ئه‌و كاته ئه‌وان له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دان، یان خۆیان راده‌ست ده‌كه‌ن، یانیش ده‌یانه‌وێت رووبه‌ڕووی سه‌ربازانی تورك ببنه‌وه و ئه‌و كاته ناهێڵین ببنه ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانمان.