فه‌ره‌نسا له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا داوای له توركیا كرد، خۆی به دوور بگرێت له هه‌ر ره‌فتارێك كه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش، كه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا‌ن پێویسته دادگایی بكرێن.
هه‌روه‌ها هاتووه: وڵاتانی ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌چوونه‌ته ژێر باری داواكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له سووریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌كێشێته‌وه.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش ئاشكرایكرد، توركیا به‌م نزیكانه ده‌ست به له‌شكركێشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌كات.
له نوێترین پێشهاتدا سوپای ئه‌مه‌ریكا له سه‌رێ كانی و خاڵێكی سه‌ربازی گرێسپی به ته‌واوی كشایه‌وه.
ئه‌م پاشه‌كشێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه هات، كه له نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ئه‌نجامدرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به وردی چاودێری هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه فه‌ره‌نسا به وردی چاودێری ره‌وشی باكووری سووریا ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز