توركیا ھێزی زیاتر لەسەر سنووری رۆژئاوای كوردستان كۆدەكاتەوە

سوپای توركیا خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن ئامادە دەكات
kurdistan24.net

K24 - گرێ سپی

سوپای توركیا ھێزی زیاتر لەسەر سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆدەكاتەوە و بە نیازە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئۆپەراسیۆن دەست پێ بكات.

ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 لە گرێ سپی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھێزێكی زۆری سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر سنوور كۆ كراونەتەوە، بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجام بدەن".

لەلایەكی دیكە ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ئەگەری ھەر ھێرشكی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، كارەساتی مرۆیی لێ دەكەوێتەوە.

ھاوكات حەسەن كۆسەن، پەیامنێری كوردستان24 لەسەر سنوورەكانی باكووری كوردستان - رۆژئاوای كوردستان گوتی: "ھێزەكانی توركیا لە كانی خەزالان لە ناوچە سنوورییەكانی رحا بۆ ئۆپەراسیۆن ئامادە كراون".

ھ.م