ھەسەدە داوای قەدەغەكردنی فڕین لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا دەكات
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات فڕین لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا قەدەغە بكەن.
لە راگەیاندراوێكدا ھەسەدە ئاماژە بەوە دەكات، ناوچەكانی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیین، تەواوی جموجۆڵەكانی توركیا ئاماژەی ئەوەن كە توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان بۆ ھێرشی دژی رۆژھەڵاتی فورات ئامادە دەكەن.
ھۆشداریش دەدات لەوەی خەڵكی سڤیلی بێتاوان لەو ھێرشەدا ببنە قوربانیی، بۆیە ھەسەدە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات كە لەگەڵیاندا شەڕی داعشیان كردووە، به بەرپرسیاریەتیی خۆیان ههڵبستن و ناوچەكەیان لەبەردەم ھەر ھێرشێك بپارێزن.
ھەسەدە داوای قەدەخەكردنی فڕینیش لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا دەكات.
ھ.م